هۆنراوه‌ی کوردی

 
خاوه‌نی زێڕ

 

له‌بار و قیت و قۆزه‌ خاوه‌نی زێڕ ئه‌گه‌ر کووڕه‌ و وه‌گه‌ر گۆجه‌ و شه‌ل و گێڕ

به‌ژن باریک و شووش و شۆڕه‌لاوه‌ ئه‌گه‌ر پیرێکی خوێن تاڵه‌ و ورگ تێڕ

ده‌ڵێن زانا و ئه‌دیب و خوێنده‌واره‌ ئه‌گه‌ر نه‌ی خوێندبێ شه‌ش پیت و دوو دێڕ

به‌ڵام زێڕت نه‌بێ سووکی ئه‌گه‌ر تۆ بده‌ی ده‌رسی هه‌زاری وه‌ک شکسپێڕ

 

هیمن

 


Comments




Leave a Reply

    هۆنیار

    هۆنیاری گه‌وره‌ی کورد
    مامۆستا هێمنی موکریانی

    Categories

    All

    RSS Feed